عیراقی

دیاله‌: دایكێك به‌ بینینی ته‌رمی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی عیمرانیه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاله‌: دایكێك به‌ بینینی ته‌رمی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی عیمرانیه‌ گیانیله‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا- 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، ژنێك گیانیله‌ده‌ستدا به‌ بینینی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی گوندی عیمرانییه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ گیانیانله‌ده‌ستدابوو. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئه‌و ژنه‌ی گیانیله‌ده‌ستدا، چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی كوڕه‌كه‌یدا تێپه‌ریبوو، ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ هێرشێكی داعشدا له‌نێوان ناحیه‌ی وه‌جیهیه‌ و گوندی حه‌مدانییه‌دا له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی تردا گیانیانله‌ده‌ستدا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دایكه‌كه‌ به‌ بینینی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی، تووشی دڵ وه‌ستان بووه‌ و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكه‌كان، گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستدابوو له‌ شاری نه‌جه‌ف به‌خاكسپێردران و لایه‌نی ئه‌منیی په‌یوه‌ندیدار لیژنه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ پێكهێنا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان