عیراقی

مه‌خمور: پێكدادانی داعش و سوپای عیراق قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌خمور: پێكدادانی داعش و سوپای عیراق قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌ داعش به‌یانی ئەمڕۆ شەممە، 02-12-2023، لە سنووری قەزای مەخموور له‌گه‌ڵ هێزێكی سه‌ر به‌ سوپای عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌ و دوو سه‌ربازی عیراقیی برینداربوون. 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌زای مه‌خمور به‌ سایتی مه‌ودا میدیای راگه‌یاند، هه‌واڵی پێكدادانی نێوان داعش و سوپای عیراق له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌خمور، راست نییه‌ و رووداوێكی له‌و جۆره‌ رووینه‌داوه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سایتی K24 بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و چەکدارانه‌ی داعش که‌ بەیانی ئەمڕۆ چوونەتە نێو گوندی گۆپتەپە و شه‌ڕیان دروستكردووه‌،  هەشت چەکدارن، کاتژمێر 11:00ـی شەوی رابردوو لە گوندی عەلیە رەش، رووبەڕووی سوپای عێراق بوونەتەوە؛ سەربازێکیان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەشیان بریندارکردووە. 

چه‌كدارانی داعش ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممی رابردووش له‌ نێوان گوندی عیمرانییە و ناحیەی وەجیهیەی سەر بە پارێزگای دیالە، 10 كه‌سی كوشت و نزیكه‌ی 20 كه‌سی تریش برینداربوون. 

پێكدادانی نێوان داعش و سوپای عیراق له‌كاتێكدایه‌، عیراق له‌ رۆژانی داهاتوودا له‌ 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 یادی رۆژی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا ده‌كاته‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان