عیراقی
سودانی ئه‌مه‌ریكا له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دڵنیا ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای داوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عیراقدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مه‌ریكای دڵنیا كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادات له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یه‌وه ده‌ستدرێژیی بكرێته سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵی ته‌واوده‌دات بۆ پاراستنی راوێژكارانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عیراقدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا په‌یامێكی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه و تیادا داوای پاراستنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له عیراق كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل دوای ئاگربه‌ست ده‌ستێپێكردووه‌ته‌وه و واشنتۆن ترسی به‌ئامانجكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی زیاتر له مانگێكدا 64 جار بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و سوریا له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه به فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كراونه‌ته ئامانج.