عیراقی

مه‌خمور: شه‌ڕی داعش و سوپای عیراق كۆتاییهات و ئامارێك بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌خمور: شه‌ڕی داعش و سوپای عیراق كۆتاییهات و ئامارێك بڵاوكرایه‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزێكی سه‌ر به‌ سوپای عیراقدا له‌ نزیك قه‌زای مه‌خمور، چوار چه‌كداری داعش كوژراون و چوار سه‌ربازی عیراقییش برینداربوون، كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ و برینه‌كه‌ی سه‌خته و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ شه‌ڕ تێیدا روویداوه‌، گوندێكی چۆڵكراوه‌ به‌ناوی گول ته‌په‌، له‌كاتی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌ڕ روویداوه‌. 

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌. 






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان