عیراقی

لێدوانی مه‌سعود حه‌یده‌ر دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی مه‌سعود حه‌یده‌ر دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی
مه‌ودا میدیا - 

مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند كاژمێرێك به‌سه‌ر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق  و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، روونكردنه‌وه‌یدا. 

به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی، بەپێی مادەی 71ی یاسای بودجەی فیدراڵیی عیراق، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتیی و وەکیل وەزارەت و راوێژکارانەی بە وەکالەتن و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە، لە بەرواری 01-12-2023ـەوە، ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و صلاحياتى ئەو پۆستانە بەکاربێنن.
 
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌ڵێت: بابه‌ته‌كه‌ کێشەیەکی گشتیی یاسایی دەوڵەتە و پێویستی بە چارەسەر ھەیە بە ھەماھەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمانه‌ و پابەندن به‌یاسا و به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌.  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان