عیراقی

ئیسرائیل شه‌ڕی راگه‌یاند.. داوا له‌ دانیشتوانی غه‌زه‌ ده‌كات شاره‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل شه‌ڕی راگه‌یاند.. داوا له‌ دانیشتوانی غه‌زه‌ ده‌كات شاره‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ناو سوپای ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، سوپای ئیسرائیل شه‌ڕێكی توند و تێكشكێنه‌ری له‌به‌رنامه‌دایه‌ و په‌یامێكی ئاراسته‌ی دانیشتوانی شاری غه‌زه‌ كردووه‌ كه‌ شاره‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌ یه‌ك رۆژ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستدا تێپه‌ڕیوه‌.

به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئیسرائیل كه‌ ئاراسته‌ی دانیشتوانی شاری غه‌زه‌ی كردووه‌، له‌به‌رنامه‌یدایه‌ هێرشێكی توند بكاته‌ سه‌ر شاری غه‌زه‌ و كۆتایی به‌ حه‌ماس بهێنێت، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌دا نه‌خشه‌یه‌كی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا شاره‌كه‌ی بۆ سه‌ر سه‌دان كانتۆن و بلۆكی بچوك بچوك دابه‌شكردووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ رایگه‌یاند، 80%ی دانیشتوانی غه‌زه‌ ئاواره‌بوون و له‌ دۆخێكی خراپی مرۆییدا ده‌ژین، هاوكات ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئیسرائیل تۆمه‌تبار كرد به‌ ده‌ركردنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌. 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان