گشتی

پرۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان، پرۆژەیەک لەپێناو جوانترکردنی سیمای شاردا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان، پرۆژەیەک لەپێناو جوانترکردنی سیمای شاردا
مەودا میدیا-
 
پرۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان پرۆژەیەکی خزمەتگوزارییە بۆ پارککردنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لەپێناو جوانترکردنی سیمای شار و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە شارەکەدا، پلان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە شاری سلێمانی و لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت لەپێناو پاراستنی جوانی شار و نەهێشتی جەنجاڵی و قەرەباڵغی شەقامەکان و گەڕانەوەی کات بۆ هاوڵاتییان.
  
لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بۆ رێکخستنی شەقامەکان و نەهێشتنی قەرەباڵغی پرۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و ئەمەش وایکردووە هەمیشە شەقامەکانی سیمایەکە جوانیان هەبێت و هاوڵاتییان پابەندبن بە شوێنی دیاریکراو بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، چونکە ئەم پرۆژەیە ئاسانکارییەکی زۆردەکات بۆ هاوڵاتییان. 
   
کەواتە راگرتن و پارکینگی ئۆتۆمبێل لە شەقام و شوێنە گشتییەکان کێشەیەکی جیهانییە بەتایبەت لە شارە قەرەباڵغەکاندا، بۆیە گرنگە بە پلانی گونجاو کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێت لەپێناو جوانترکردنی سیمای شار و کەمکردنەوەی گرفتی هاتوچۆ، دەکرێت ئەم پلانە بە جۆرێک جێبەجێ بکرێت کە لە سوودی هاوڵاتییان و حکومەتدا بێت.

سوودەکانی رێکخستنەوەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام خۆی لە چەند خاڵێکدا دەبینێتەوە:
   
- کارئاسانی  بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دەکات و سیمایەکی جوان بە شارەکە دەبەخشێت.
-  بەهۆی جێبەجێکردنی ئەم سیستمەوە کات بۆ شۆفێران دەگەڕێتەوە کاتێک دەچنە شوێنێک هێندە ناگەڕێن بە دوای شوێنێکی گونجاو بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەڵکو دەتوانن لە کاتێکی کەمدا لە نزیکترین و گونجاوترین شوێن ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن.
- ئەم رێکخستنەوەیە سنوورێک بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دادەنێت و کێشە و گرفتەکان کەمتر دەکاتەوە.
-هەروەها شۆفێران زیاتر بەرچاو روون دەبن و زیادەڕەوی ناکەن لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیاندا.
- شوێنی تایبەت بە شۆفێرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دیاریدەکات.
 - ژینگە کەمتر پیس دەبێت و مەترسی لەسەر پیادە و ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەر نامێنێت.
 

تەکنەلۆژیا رۆڵێکی گرنگی هەیە لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە و لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بە چەند شێوازێک سوودیان لێدەبیندرێت، ئەو شێوازانەش بریتین لە:

- شێوازی یەکەم بەکارهێنانی پارک میتەری زیرەکە کە ئۆتۆماتیکی لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە ژمارە و کاتی وەستانەکە دیاریدەکات، پێویستە شۆفێر لە رێگەی کارد یان کاشەوە پارەکە بدات.
   
پارک میتەری زیرەک

- شێوازی دووەم بەکارهێنانی ئامێری سێلف تکتینگ کە لەلایەن شۆفێرەکەوە تکت رادەکێشرێت و لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەی دایدەنێت و پیشانی دەدات کە لە چ کاتێک وەستاوە و ماوەی وەستانەکەی چەند دەخایەنێت.
ئامێری سێلف تکتینگ
- شێوازی سێیەم لە رێگەی مۆبایل و ئەپڵیکەیشنەوەیە کە دەکرێت لەم رێگەیەوە خزمەتگوزارییەکە رێکبخرێت و شێوازەکانی پارەدان بزانرێت، هەروەها دەتوانرێت چێکی شوێنەکان بکرێت شۆفێر بزانێت لە چ زۆنێکدا شوێنی راگرتن هەیە.
 
ئەپڵیکەیشنی مۆبایل
 س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە