تەندروستی

چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک هەموو رۆژ شلیک دەخۆیت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک هەموو رۆژ شلیک دەخۆیت؟
مەودا میدیا-

شلیک لەگەڵ تامە خۆشەکەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەهۆی زۆری مادە خۆراکییەکان و دژە ئۆکسانەکانەوە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراوە خواردنی شلیک ئەم چەند سوودە گرنگەی هەیە:

1- کەمکردنەوەی هەوکردن: شلیک دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی کە دژە هەوکردنی سروشتین و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن و کێشە تەندروستییە پەیوەندیدارەکانی دەدەن، هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو شلیک رەنگە یارمەتیدەر بن لە رێگریکردن و بەڕێوەبردنی ئەو حاڵەتانەی پەیوەستن بە هەوکردنەوە وەک، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە.

2- پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ: بەهۆی ئاستی بەرزی پێکهاتە تەندروستەکانی دڵ وەک ئەنتۆسیانین، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە شلیک دەتوانێت یارمەتی پاراستنی سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان بدات بە پاڵپشتیکردنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵی تەندروست. 

3- بەرەوپێشبردنی تەندروستیی مێشک: بەپێی پێداچوونەوەیەکی سیستماتیکی کە لە ساڵی 2022 لە گۆڤاری زانستی راپۆرتەکاندا بڵاوکراوەتەوە، شلیک دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە پاراستنی کارکردنی مەعریفی لەگەڵ تەمەنمان و بەرزکردنەوەی تەندروستی مێشک و پشتگیری لە تیژی دەروونی.

4- باشترکردنی کرداری هەرس: بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر ریشاڵەوە، رەنگە شلیک یارمەتیدەر بێت بۆ پاڵپشتیکردنی هەرسکردنی تەندروست و رێگریکردن لە قەبزی و خۆراکدان بە بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو ریخۆڵەکان.

5- کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن: لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە شلیک یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی وەڵامدانەوەی ئەنسۆلین و باشترکردنی بەرگری ئەنسۆلین، هەروەها رێژەی بەرزی ریشاڵەکانیان یارمەتی خاوکردنەوەی مژینی شەکر دەدات، ئەمەش وایان لێدەکات هەڵبژاردەیەکی زۆر باش بن بۆ رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن. 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan