عیراقی

داهاتی نەوتی عیراق بۆ مانگی 11 ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نەوتی عیراق بۆ مانگی 11 ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق رێژەى هەناردەو داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەمى ئاشکراکرد و داهاتەکەى زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار.

به‌پێی ئاماری كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ مانگی تشرینی یەکەمدا 102 ملیۆن و 975 هه‌زار و 782 به‌رمیل بووە.

هه‌روه‌ها بەپێى ئامارەکە، كۆی گشتی داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردوودا هەشت ملیار و 512 ملیۆن دۆلار بووه‌ کە تێکرای نرخی دیاری کراوی هەر بەرمیلێك بە 82 دۆلار 66 سەنت فرۆشراوە.

روونیشکراوەتەوە، لە مانگى رابردوو كۆی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده‌ كراوه‌، رۆژانە سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیلربووە و بڕی هەناردەکراوەیش بۆ وڵاتی ئەردەن 172 هەزار و 383 بەرمیل نەوتبووە.

هاوكات، هەناردەی نەوت لە گەیارەوە یەک ملیۆن و 38 هەزار و 779 بەرمیل بووە و كۆی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده‌ كراوه‌، 101 ملیۆن و 764 هه‌زار و 620 به‌رمیل بووه‌.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان