عیراقی
ئایا عیراق ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی دارایی وه‌ربگرێت و له‌ژیر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و فراوانبوونی ده‌نگی نارازیی و داواكردنی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، دۆسیه‌یه‌كی داراییان وروژاندووه و تیایدا ده‌پرسن: ئایا عیراق ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی دارایی وه‌ربگرێت له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاره‌زایان و په‌رله‌مانتاران وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا، جاسم موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری عیراق، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، رێگه‌چاره زۆرن بۆ ده‌رچوونی عیراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی دارایی، به‌ڵام رووكردن له بڕیارێكی له‌و جۆره، پێویستی به‌وه‌یه عیراق به‌رگه‌ی ئه‌و ئه‌نجام و مامه‌ڵانه بگرێت كه ئه‌مه‌ریكا دوای بڕیاره‌كه، به‌رامبه‌ر به عیراق ده‌یانگرێته‌به‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: سه‌ربه‌خۆیی دارایی پێویستی به پشتیوانیی سه‌رجه‌می هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه و ده‌بێت له‌لایه‌ن چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌شه‌وه پشتیوانیی بكرێت.
به‌بۆچوونی موسه‌وی، عیراق ناتوانێت سه‌ربه‌خۆیی دارایی به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت، به‌بێ بوونی ئابوورییه‌كی ئازاد و به‌هێز، له‌كاتێكدا دۆخی گشتیی و گۆڕانكارییه‌كان رێگه‌نادات به‌مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی عیراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكادا به‌جۆرێك ئابووری عیراق به‌سترابێته‌وه به بریاری ئه‌مه‌ریكاوه، له كاتێكدا ئابووری ئه‌مه‌ریكا له‌مكاته‌دا له پاشه‌كشه‌دایه.

هاوكات هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسیاری سه‌ربه‌خۆیی دارایی عیراق، عه‌لی حسین، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح پێیوایه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌توانێت سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت، له‌بری ناردنی پاره بۆ بانكی فیدراڵیی ده‌توانێت بینێرێت بۆ بانكی ناوه‌ندیی عیراق، ئه‌وه‌ش عیراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا دوورده‌كه‌وێته‌وه.
پێشتر، عه‌قیل تائیی، پسپۆری بواری ئه‌منیی و سه‌ربازیی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستی چه‌ك به‌سه‌ر عیراقدا ده‌سه‌پێنێت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ژموون به‌سه‌ر عیراقدا.