عیراقی
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی مشتومڕێكی هه‌ستیاریی نێوان سودانی و بلكن ئاشكراده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی نهێنییه‌كی نێوان هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیلی ئیسرائیلیی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له رۆژانی رابردوودا به ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق كه وه‌ڵامێكه بۆ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان، ئه‌نجامی باشی بۆ ئه‌مه‌ریكا له عیراق نابێت و ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له رۆژانی رابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد و داوایلێكرد، به‌رپرسیارێتیی خۆی جێبه‌جێ بكات له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق.