عیراقی
ناڕوونیی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه.. 5 چه‌كدار كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
چه‌ند كاتژمێرێك پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی نهێنیی نێوان عیراق و ئه‌مه‌ریكای بلاوكرده‌وه، سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان، له باشووری رۆژئاوای کەرکووک بۆردوومانی گرووپێکی چەکداری كرا كه ده‌وترێت سەر بە حەشدی شەعبیه
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی كاتژمێری رابردووی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و تا ئێستا به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 5 چه‌كدار گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداریش هه‌یه و ده‌وترێت سه‌ر به‌هێزێكی شیعین و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه چه‌كداره‌كان سه‌ر به لیوای 40ی ئیمام عه‌لین.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیلی ئیسرائیلیی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له رۆژانی رابردوودا به ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق كه وه‌ڵامێكه بۆ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان، ئه‌نجامی باشی بۆ ئه‌مه‌ریكا له عیراق نابێت و ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
هاوكات سایتی خه‌لیج 365 بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ سه‌ر گرووپێكی تیرۆرستیی ئه‌نجامدراوه و ناوی داعش هێنراوه و تێیدا كوژراو هه‌یه.