عیراقی

عیراق رێككه‌وتنێك بۆ هێنانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو واژۆده‌كات.. 350 ملیار دۆلار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رێككه‌وتنێك بۆ هێنانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو واژۆده‌كات.. 350 ملیار دۆلار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكا و عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، حكومه‌تی عیراق و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنێكیان واژۆكردووه‌ تایبه‌ت بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ عیراق به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دزه‌یان پێكراوه‌. 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی عیراق و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگیی كار ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ عیراق له‌لایه‌ن كه‌س و گرووپه‌وه‌ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت و بهێنرێنه‌وه‌ بۆ عیراق. 

له‌ ساڵانی رابردووشدا چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئاستی عیراق بابه‌تی به‌تاڵانكردنی پاره‌ی عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن رێكخراو و حزب و په‌رله‌مانه‌وه‌ وروژێنراوه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه‌ پاره‌كان بهێنرێنه‌وه‌ بۆ عیراق.

به‌گوێره‌ی ئامارێك كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسینه‌وه‌ له‌ ساڵی 2003، تا ئێستا 350 ملیار دۆلار له‌ عیراق براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان