عیراقی

ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ركوكی له‌ئه‌ستۆگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ركوكی له‌ئه‌ستۆگرت
مه‌ودا میدیا - 

به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی كه‌ركوك له‌ئه‌ستۆده‌گرێت كه‌ تیایدا 5 چه‌كدار كوژران.

به‌گوێره‌ی سایتی حوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكیی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌رگریی له‌خۆی كردووه‌ و هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر گرووپێك كه‌ ئاماده‌كاریی ده‌كرد بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیی. 

دوێنێ هێرشكرایه‌ سه‌ر گرووپێكی چه‌كداریی له‌ ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه‌ 5 چه‌كدار گیانیانله‌ده‌ستدا و ئه‌مڕۆ له‌ شاری به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ته‌رمی چه‌كداره‌ كوژراوه‌كان به‌خاكسپێردران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان