عیراقی

خه‌زعه‌لی داوای له‌ توركیا كرد له‌ خاكی عیراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


خه‌زعه‌لی داوای له‌ توركیا كرد له‌ خاكی عیراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ نوسینگه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له‌ به‌غدا داوای له‌ عه‌لی ره‌وا گونه‌ی، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، كردووه‌، كه‌ پێویسته‌ توركیا رێز له‌رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت.

خه‌زعه‌لی هاوكات داوای له‌ باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق كردووه‌، كه‌ توركیا له‌ خاكی عیراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و پشكی ئاوی عیراق به‌ربداته‌وه‌ و پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.

ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ عیراق به‌هاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا مامه‌ڵه‌ ده‌كات و رێگه‌ نادات خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
Qaiwan
Qaiwan