عیراقی
سودانی زیاتر له 13 ملیار دیناری بۆ رۆشنبیریی و هونه‌ر ته‌رخانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و ئه‌كته‌ران و نوسه‌رانی عیراقیی له‌به‌غدا كۆبووه‌وه و به‌ڵێنی هاوكارییكردنی پێدان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، 13ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌دان به بواری هونه‌ر و رۆشنبیریی به‌گشتیی ته‌رخانكراوه، به‌تایبه‌ت بواری سینه‌ما و شانۆ و فیلم و هونه‌ری منداڵان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی بایه‌خ به رۆشنبیریی و هونه‌ر ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی چالاكیی له‌و دوو بواره‌دا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پیشاندانی سه‌قامگیریی له وڵات‌دا هه‌یه.