عیراقی
كێشه‌ی ناو شیعه ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵیی عه‌ره‌بیی ئاشكراكرد، ململانێ و كێشه له‌ناو هێزه شیعییه‌كانی عیراق دروستبووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی.
به‌گوێره‌ی سایتی (عه‌ره‌بی جه‌دید)، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه، شه‌وی رابردوو هێزه شیعییه‌كان له‌ماڵی نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كه‌سێك له‌و ناوانه‌ی كه به‌ره‌ی سووننه بۆ جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كاندیدی كردوون، به‌ڵام كێشه له‌ناو هێزه‌شیعییه‌كاندا ناسراو به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌بێ سه‌درییه‌كان، دروستبووه و نه‌یانتوانیوه خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له 14ی مانگی رابردووه‌وه دادگای فیدراڵیی عیراق به بڕیارێك محه‌مه‌د حه‌لبوسی له ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مانی عیراق دوورخسته‌وه و تا ئێستا هێزه‌سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی، رێكنه‌كه‌وتوون.