عیراقی
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كه‌ركوكه‌وه هاته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی رۆژانی رابردووی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك هاته‌ده‌نگ و هۆكاری هێرشه‌كه‌ی روونكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی به‌رگرییكردن له‌خۆی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گرووپێكی چه‌كدار له نزیك شاری كه‌ركوك، كه به‌رنامه‌ی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكای هه‌بووه.
دوێنێش ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی كه‌ركوكی گرته‌ئه‌ستۆ و روونیكرده‌وه كه ئامانج له هێرشه‌كه به‌رگریكردن بووه له خۆی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه رابردوو هێرشكرایه سه‌ر گرووپێكی چه‌كداریی له‌نزیك كه‌ركوك كه تیایدا 5 چه‌كدار گیانیان له‌ده‌ستدا.