عیراقی

عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ گه‌شتی له‌ هاوڵاتیانی بۆ عیراق قه‌ده‌غه‌كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ گه‌شتی له‌ هاوڵاتیانی بۆ عیراق قه‌ده‌غه‌كرد
مه‌ودا میدیا - 

ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی گشتیی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی ئاگاداركرده‌وه‌ و هۆشدارییدا پێدان كه‌ سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی ناوچه‌كه‌ نه‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی سعودیه‌،عیراق و سودان و سوریا، سێ وڵاتی عه‌ره‌بیین له‌ناو لیستێكدا كه‌ ناوی 24 وڵاتی تێدایه‌ و نابێت هاوڵاتیانی سعودیه‌ گه‌شتیان بۆ بكات.

ده‌سته‌ی ناوبراو روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ لیستی زه‌ردیی سعودیدان كه‌ نه‌خۆشییان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و نابێت سه‌ردان بكرێن، سه‌باره‌ت به‌ عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ نه‌خۆشیی كۆلێرا و نه‌خۆشی گه‌ده‌ و تای تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و نابێت هاوڵاتیانی سعودیه‌ سه‌ردانی بكه‌ن.  

ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی گشتیی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌ هاوڵاتییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی بڵاو تیایدا، چاره‌سه‌ر تێیدا لاوازه‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی دواكه‌وتوون. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان