عیراقی

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و سودانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و سودانی
مه‌ودا میدیا - 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبووەوە و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كیان تاوتوێكرد، له‌وانه‌ش گوزه‌رانی خه‌ڵك. 

 بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کرد بۆگەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی " ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا".

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

هاوكات بافڵ تاڵه‌بانبی رایگه‌یاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان