عیراقی
ئایا سه‌در ده‌توانێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دوابخات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بڕیارە رۆژی 18ی ئه‌م مانگه، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عراق جگه له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت، هاوكات میدیای عیراقیی و عه‌ره‌بیی و پرسیارێكیان وروژاندووه: ئایا سه‌درییه‌كان ده‌توانن هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ناكات، تا ئێستا كه 11 رۆژی ماوه بۆ ده‌نگدان، به‌رده‌وام داوا له لایه‌نگرانیی و ده‌نگده‌ران ده‌كات، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن و پێیوایه، شه‌رعیه‌تی نییه.
محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود، ئه‌مینداری گشتیی گردبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌كان له عیراق نه‌بوونی سه‌در له هه‌ڵبژاردندا هاوسه‌نگی تێكدده‌دات و بوونیشی گڕوتین به هه‌ڵبژاردن ده‌دات.
هاوكات رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید پرسیاریكردووه، ئایا سه‌درییه‌كان ده‌توانن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق بۆ كاتێكی تر دوابخه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته عه‌ره‌بییه، لایه‌نگرانی سه‌در چوونه‌ته ناو نوسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له‌به‌غدا به پێڵاو له وێنه‌ی عه‌ممار حه‌كیمیان داوه و ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ی پێكدادانی نێوان سه‌درییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به چوارهه‌ماهه‌نگی ره‌خساندووه.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، چاودێری سیاسیی ده‌ڵێت: رۆژانی داهاتوو گۆڕانكاریی به‌رچاوی تیا رووده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و سه‌درییه‌كانیش كه به‌شێك نییه له چوارچێوه، دژی هه‌ڵبژاردنن.