عیراقی
په‌رله‌مانتارێك: 35 ترلیۆن دیناری عیراق دیارنه‌ماوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
محه‌مه‌د نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق چه‌ندین نهێنیی سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری و دارایی عیراق ئاشكراكرد، له‌وانه‌ش دیارنه‌مانی 35 ترلیۆن دینار.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، عیراق له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچووه و سنووره‌كانی له‌ژێر چاودێرییدا نین و بوونه‌ته شوێنی هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ومۆبایل و چه‌ندین بابه‌تی تر.
محه‌مه‌د نوری ده‌ڵێت: حزبایه‌تی باڵی گرتووه به‌سه‌ر بانكی فیدراڵییدا و زیانی زۆری پێگه‌یاندووه و ده‌بێت كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ شوێنیان بگرێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، عیراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكادایه له‌رووی ئابوورییه‌وه و ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌س پێیوابێت عیراق له‌رووی ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، خه‌و ده‌بینێت.