عیراقی
نرخی ڤیزای وڵاتێک بۆ هاوڵاتییانی عیراقی کەمکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا هەرزانكردنی نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عیراقی راگەیاند، ئەو بڕیارە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا هەرزانكردنی نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عیراقی راگەیاند، ئەو بڕیارە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی چین رایگەیاند "نرخی ڤیزا كەم دەكرێتەوە بۆ ئەو هاوڵاتییە عیراقیانەی دەیانەوێت گەشتی چین بكەن و كەم كردنەوەكەش تا كۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەکردووە 'كەمكردنەوەی نرخی ڤیزا لە 11ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 13ی 12ی 2024 بەردەوام دەبێت، بڕیاری كەم كردنەوەی نرخی ڤیزا لەپێناو ئاسانكاری هاتوچۆی هاوڵاتییانە لەنێوان چین و وڵاتانی جیهان، هەر بۆیە باڵیۆزخانەكەیان ئەو كەمكردنەوەیەی كردووە".
روونیشکراوەتەوە "ئەو هاوڵاتییانەی پێش 11ی مانگ داواكاری ڤیزایان پێشكەش كردووە، بەهەمان ڕێكار و نرخی پێشوو مامەڵەكانیان رایی دەكرێت".
س.ر