عیراقی

رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵده‌بژێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵده‌بژێردرێت
مه‌ودا میدیا -

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه‌ و سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت له‌ناو ئه‌و كاندیدانه‌دا كه‌ سوننه‌ پێشكه‌شیكردوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستپێده‌كات و پاشان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندید بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌درێت.

رۆژی 14ی مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عیراق، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، به‌ بریارێك محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخسته‌وه‌ و ئه‌ندامێتیی له‌ په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان