عیراقی
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پشتیوانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بوو سكاڵا تۆمارده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناردنی 700 ملیار دیناری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كه پێشتر پشتیوانی له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (X) رایگەیاند، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و بانكانه تۆمارده‌كات كه قه‌رزیان داوه به هه‌رێم.
روونیكردووه‌ته‌وه، سكاڵاكه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕییان تۆمار ده‌كات، چونكه ئه‌و قه‌رزه‌ی داویانه به هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران، پێچه‌وانه‌ی یاسایه، چونكه پێشتر ئاگاداركرابوونه‌وه كارێكی له‌و جۆره نه‌كه‌ن، چونكه هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه به یاسای بودجه‌وه.
كیلابی نیگه‌رانیی خۆیشی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی نه‌كردووه به پشوو وه‌ك سه‌رانسه‌ری عیراق كه رۆژی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر گرووپی چه‌كداری داعشدا.