عیراقی

ته‌ندرووستیی كه‌ركوك له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌ فه‌لافل روونكردنه‌وه‌یدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندرووستیی كه‌ركوك له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌ فه‌لافل روونكردنه‌وه‌یدا
مه‌ودا میدیا - 

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌هۆی فه‌لافله‌وه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستی کەرکوک له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ كرد.

به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندرووستی كه‌ركوك، رۆژی 5-12کەسێک هێنراوتە نەخۆشخانەی کەرکوک، کە توشی سکچوون و رشانەوە بووە، پاشان لەرووی تەندروستییەوە تەواوی پشکینەکانی بۆکراوە و چارەسەری پزیشکیی وەرگرتووە و كاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی هەمان رۆژ دڵی لە لێدان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك له‌ شاری كه‌ركوك به‌هۆی ژه‌هراویبوونی به‌ فه‌لافل له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌وه‌. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان