عیراقی
سکاڵاکەی یوسف کیلابی دەبێتە رێگر لە ناردنی 700 ملیار دینارەکە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد کە سکاڵا لەسەر ئەو بانکانە تۆماردەکات کە پارەیان بە قەرز داوەتە هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی لیژنەی یاسایش دەڵێت "جارێ دیار نییە ئەو سکاڵایەی یوسف کیلابی تۆماری دەکات دادگا رەتیدەکاتەوە یاخود نا".
دوێنێ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2023 یوسف کیلابی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەیامێکدا رایگەیاند "لە دادگای دەستپاکی سکاڵا لەسەر ئەو بانکانە تۆماردەکەم کە پارەیان بە قەرز داوەتە هەرێمی کوردستان".
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی ئەو پرسەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "شێوازی سکاڵاکە دەوردەبینێت، بەڵام من پێم وایە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە و ئەو سکاڵایەی ئەو پەرلەمانتارە تۆماری دەکات کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت و گرفت دروستناکات".
ئاماژەی بەوەکرد "لە رابردوودا سکاڵای دیکەی لەو شێوەیە هەبووە و دادگای فیدراڵی رەتیکردووەتەوە، جارێ دیار نییە ئەو سکاڵایەی یوسف کیلابی تۆماری دەکات دادگا رەتیدەکاتەوە یاخود نا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم سکاڵایە هیچ گرفتێک لەسەر ئەو 700 ملیارە دروستناکات کە بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام مەگەر لە داهاتوودا گرفت دروستبکات".
س.ر