عیراقی
ئاسته‌نگی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی 14ی مانگی رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبوسی له ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه، هاوكات سه‌رچاوه په‌رله‌مانیی و میدیاییه‌كانی عیراق ئاماژه به‌بوونی ئاسته‌نگ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقدا، سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیایی و په‌رله‌مانییه‌كانی عیراق، به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌و جۆره‌یه كه ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له 18ی ئه‌م مانگه‌دا، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرابێت.
عه‌لی زوبێدی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه به‌بێ سه‌درییه‌كان، ده‌ڵێت: دیارترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق، بریتیه له بوونی زیاتر له كاندیدێكی پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن هێزه سوننیه‌كانه‌وه بۆ پۆستی ناوبراو، بۆئه‌وه‌ش بڕیاره پێش واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه پێده‌چێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بێت، كۆبوونه‌وه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كاندیده‌كان كه زیاتره له‌یه‌ك كاندید، چونكه یه‌كده‌نگییه‌ك هه‌یه له‌ناو هێزه سیاسییه‌كاندا پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریبكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه و سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه، سه‌ره‌تا به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستپێده‌كات و پاشان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندید بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌درێت.
رۆژی 14ی مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عیراق، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، به بریارێك محه‌مه‌د حه‌لبوسی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخسته‌وه و ئه‌ندامێتیی له په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.