کوردستانی

سودانی پێشنیازی چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی پێشنیازی چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ململانێی سیاسیی، ئاشكرابوو كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌و هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كرده‌یی مووچه‌ له‌ ململانێی سیاسیی دووربخرێته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی موسه‌ننا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق،  محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پێشنیاز ده‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بخرێته‌ سه‌ر بودجه‌ی حاكیمه‌ و له‌ ململانێی سیاسیی دووربخرێته‌وه‌ .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ بودجه‌ی حاكیمە ئەو بەشەیە كە خەرجی و دەرمان و پێداویستییە هاوشێوەكانی لێدەردەكرێت. 

موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت: بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مووچه‌ له‌ ململانێی سیاسیی، ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌ به‌غدا هه‌یه‌ و ئه‌مە مژدەیەكی خۆشە، هیوادارین لەو هەمواری بودجەیە سەركەوتوو بین. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ناردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2023 ده‌كه‌ن و وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی دارایی.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان