ئابووری

دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. سبه‌ینێ ناو شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌.. سبه‌ینێ ناو شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كه‌مێك ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سبه‌ینێ نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیدا روونیكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ سێشەممە ۱۲ـ۱۲ـ۲٠۲۳ نەوت لەسنووری مەڵبەندەکانی 4 و 5 لە گەرەکەکانی کوردسات و زەرگەتە دابەشدەکرێت.

پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری سلێمانی و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه‌ و به‌شێكی به‌رچاوی شار و شارۆچكه‌كانی سنووره‌كه‌ نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی نه‌وت و هاتنی وه‌رزی سه‌رما، شاره‌زایانی بواری كه‌شناسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا باران و سه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.  




Qaiwan
Qaiwan