عیراقی
سبەینێ سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق هەڵدەبژێردرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە.
دارا سیكانیان، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆکی پەرلەمانی عیراق پشکی سوننەکانە و تائێستاش لە گفتوگۆدان بۆ رێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ ئەو پۆستە، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت ئەوا هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دوادەکەوێت".

روونیشیکردەوە "دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گرفتێکی ئەوتۆی نابێت، چونکە بەپێی یاسا لە نەبوونی سەرۆکی پەرلەمان جێگری یەکەم سەرجەم دەسەڵاتەکان دەگرێتە دەست و کارەکان ئەنجام دەدات".
رۆژی 14ی تشرینى دووەمی 2023 لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە كۆتاییهێنان بە ئەندامییەتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عیراق، كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.
س،ر
س،ر