عیراقی
هێشتا رێكنه‌كه‌وتوون و ئاسته‌نگ هه‌یه.. چوار كاندیدی پێشكه‌شكراو بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌رای بۆچوونه‌كان جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن یان شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عیراق، رای گشتیی عیراقیی چاوه‌ڕوانه سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان یان جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی هه‌ڵبژێرێت.
سائیر جبوری، په‌رله‌مانتاری عیراق سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی رایگه‌یاند، تا ئێستا كه چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسیی له‌سه‌ر هیچ كاندیدێك نییه و ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌ك هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییی، كه بریتییه له هێزه شیعیه‌كان جگه له سه‌درییه‌كان، هانی هێزه سوننیه‌كانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندید له‌و چوار كاندیده بهێڵنه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیایی و په‌رله‌مانییه‌كانی عیراق، به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌و جۆره‌یه كه ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له 18ی ئه‌م مانگه‌دا، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرابێت.
عه‌لی زوبێدی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه به‌بێ سه‌درییه‌كان، ده‌ڵێت: دیارترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق، بریتیه له بوونی زیاتر له كاندیدێكی پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن هێزه سوننیه‌كانه‌وه بۆ پۆستی ناوبراو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، په‌رله‌مانی عیراق كۆببێته‌وه و سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت.

هاوكات، محه‌مه‌د عه‌له‌وی، سه‌ركرده له پارتی تقدم، كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر كاندیدێك و دیار نییه ئایا پارتی تقدم به‌شداریی ده‌كات یان نا له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی چوارشه‌ممه و چاوه‌ڕوانیی فه‌رمانی حه‌لبوسی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مان سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه، سه‌ره‌تا به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستپێده‌كات و پاشان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندید بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌درێت.
رۆژی 14ی مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عیراق، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، به بریارێك محه‌مه‌د حه‌لبوسی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخسته‌وه و ئه‌ندامێتیی له په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.