عیراقی

ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌لبوسی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و مالكیش مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌لبوسی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و مالكیش مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌دا (رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو)، به‌ڵام پێشكه‌شكردنی زیاتر له‌ كاندیدێك له‌لایه‌ن به‌ره‌ی سوننه‌وه‌، ئاسته‌نگی دروستكرد و نه‌توانرا رۆژی چوارشه‌ممه‌ رابردوو، وه‌ك دیاریكرابوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق یان جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی دووخراوه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، هه‌ڵبژێردرێت.

له‌چوارچێوه‌ی مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراقدا، كه‌ بۆ واده‌یه‌كی نادیار دواخراوه‌، لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن و هه‌ر لایه‌نه‌ و خاوه‌ن روانگه‌ و بۆچوونی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به‌و كاندیده‌ی كه‌ كورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دوای حه‌لبوسی پێده‌سپێردرێت. 

نوری مالكی، كه‌سایه‌تیی سیاسیی دیاری شیعه‌ی عیراق و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، مه‌رجه‌كانی خۆی له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ خسته‌ڕوو، مالكی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید ده‌كات یان كاندید ده‌كرێت، ده‌بێت سێ مه‌رجی تیادا بێت، كه‌ بریتین له‌وه‌ی یه‌كه‌م، ده‌ستی ده‌ره‌كیی له‌پشته‌وه‌ نه‌بێت، دووه‌م، تائیفیی نه‌بێت و سێیه‌میش ده‌بێت باوه‌ڕی به‌ ده‌وڵه‌تی عیراق هه‌بێت.

به‌ره‌ی سوننه‌ له‌ رۆژانی رابردوو چوار كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگی دروستكرد و پێویستی به‌ رێكه‌وتنی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌تایبه‌ت هه‌بوو. 

له‌و باره‌یه‌وه‌، نوری مالكی ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابینه‌ به‌ربه‌ستی به‌رده‌م هه‌ر كاندیدێك كه‌ پێكهاته‌ی سوننه‌ی عیراق بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دیاری بكات، ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیی به‌ برایانمان له‌ پێكهاته‌ی سوننه‌ هه‌یه‌.

له‌ رۆژی 14ی مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مانی عیراق دووربخرێته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ تا ئێستا په‌رله‌مانی عیراق به‌بێ سه‌رۆك كاره‌كانی به‌ڕێده‌كات و به‌ره‌ی سوننه‌ش نه‌یتوانیوه‌ كاندیدێك یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان