عیراقی
راوێژكارێكی پێشووی پنتاگۆن: مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كاره‌ساتێكی ستراتیژییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی پێشوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕی مانه‌وه یان ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كاره‌ساتێكی ستراتیژییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌رۆژانی رابردوودا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرایه ئامانج، جگه له‌وه‌ی كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق تا ئێستا نزیكه‌ی 50 جار بۆردوومانكراون، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئیداره‌ی واشنتۆن.
دۆگڵاس ماكگریگۆر، گه‌وره راوێژكاری پێشووی پنتاگۆن له نوسینێكدا كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه عیراق به‌جێبهێڵێت و مانه‌وه‌شی به كاره‌ساتێكی ستراتیژیی وه‌سفكردووه و پێیوایه ئه‌مه‌ریكا له عیراقدا شكستیهێناوه و هیچ ئامانجی نییه له مانه‌وه‌ی له عیراقدا.
له رۆژانی رابردوودا له‌پاش داواكردنی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی شیعیی بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، حكومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند، ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كاره‌ساته و ئه‌گه‌ر به‌غدا بڕیارێكی له‌و جۆره بدات، ئه‌وا ده‌بێت لێكه‌وته‌كانی له‌ئه‌ستۆبگرێت.
ناوبه‌ناو به‌شێك له هێزه سیاسییه عیراقییه‌كان له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكاوه له عیراق هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نن و پێشیانوایه، تا كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی وسیاسیی له عیراقدا دروستنه‌بێت، ناتوانن باسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق بكه‌ن.