عیراقی

عیراق پاشه‌كشه‌ی كرد له‌ كڕینی خانووبه‌ره‌دا له‌ توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق پاشه‌كشه‌ی كرد له‌ كڕینی خانووبه‌ره‌دا له‌ توركیا
مه‌ودا میدیا - 

به‌درێژایی ساڵانی رابردوو هه‌میشه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا ئاماژه‌یان به‌ عیراق ده‌كرد وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین خانووبه‌ره‌ له‌ توركیا ده‌كڕن، به‌ڵام له‌ تازه‌ترین زانیاریی و ئاماری توركیادا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ دابه‌زیوه‌. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری توركیا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ مانگی رابردوودا عیراقییه‌كان ئاستی خانوو كڕینیان له‌ توركیا دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی حه‌وته‌م به‌رێژه‌ی 61% له‌ناو هاوڵاتیانی وڵاتانی جیهاندا

تا ساڵی 2015 هه‌میشه‌ عیراقییه‌كان له‌پێش وڵاتانی جیهانه‌وه‌ بوون له‌ كڕینی خانووبه‌ره‌دا له‌ توركیا، به‌ڵام له‌ساڵی 2021 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پله‌ی دووه‌م و ئێران پێشكه‌وت و له‌مانگی نیسانی ساڵی پاردا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پله‌ی سێیه‌م، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌ستی به‌سه‌ر بواری خانووبه‌ره‌ی توركیادا گرت. 







Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان