تەندروستی

10 خۆراکی گرنگ بۆ زیادبوونی رێژەی ئاسن لە جەستەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 خۆراکی گرنگ بۆ زیادبوونی رێژەی ئاسن لە جەستەدا
مەودا میدیا- 

ئاسن مادەیەکی گرنگە و جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، شارەزایان رێنماییمان دەکەن کە ئەو خۆراکانە بخۆین کە مادەی ئاسنیان تێدایە، بەڵام رێنمایشمان دەکەن کە زیادەڕۆیی نەکەین لە خواردنی، چونکە بەرزی رێژەی ئاسن هۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی دڵ، هەروەها کاریگەری لاوەکی لەسەر گەدە و ریخۆڵە هەیە.

لیستی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن کە باشترە لە وەرزی زستاندا بخورێن، ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

1- گۆشتی سوور، دەوڵەمەندە بە پرۆتین و زینک و سیلینیۆم و ڤیتامین B، هەروەها تاکە سەرچاوەی مادەی ئاسنە لە جۆری هیم کە بە ئاسانی دەستدەکەوێت کە لە خوێن و ماسولکەکاندا هەیە و نزیکەی دوو لەسەر سێی ئاسنی خۆراکی پێکدەهێنێت.

2- گۆشتی قەل، خواردنێکی تەندروست و بەتامە، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە.

3- ماسی، خۆراکێکی دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییەکان و هەندێک جۆری وەک تونە رێژەیەکی بەرزی ئاسنی تێدایە.

4- گەنمەشامی، سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە و خواردنی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

5- ناوکە کولەکە، بەشێوەیەکی باو لەنێو سەرچاوە باشەکانی ئاسن و ڤیتامین K و زینک و مەنگەنیزدا هاتووە.

6- پەنیر، سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئاسن و ڤتیامین و چەند کانزایەک لەوانە کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و سیلینیۆم.

7- شوکولاتەی رەش، رێژەیەکی باش مادەی ئاسنی تێدایە.

8- کینوا، جۆرە گوڵێکە کە مادەی ئاسن و پرۆتین و فۆلێت و مەگنیسیۆم و مس و مەنگەنیزی تێدایە.

9- بروکولی، بڕێکی زۆر مادەی خۆراکی تێدایە، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمی مادەی ئاسنیان هەیە.

10- سپێناخ، سەرەڕای ئەوەی ناوبانگێکی بەرفراوانی هەیە کە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، بەڵام  100 گرام سپێناخ تەنها نزیکەی 3 میلیگرام ئاسن دابین دەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە