عیراقی
ده‌نگدانی گشتیی 2 كاتژمێری ماوه و درێژناكرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌رپرسانی سیاسیی عیراق له پارێزگا جیاوازه‌كانی عیراق جگه له هه‌رێمی كوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بچن بۆ ده‌نگدان، کۆمسیۆنی باڵای سه‌رخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، ماوه‌ی ده‌نگدانی گشتیی درێژناكرێته‌وه و له کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە کۆتایی دێت.
به‌گوێره زانیارییه‌كانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ رێژەی دەنگدان گەیشتووەتە 17%، به‌رپرسان به‌رده‌وام داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن وه‌ك مافێك و وه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی دیمۆكراسیی بچن ده‌نگبده‌ن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق جگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و له‌ئێستادا ته‌نها دوو كاتژمێری ماوه.