عیراقی

میدیای عیراقیی: هێشتا كاندید بۆ به‌رزترین پۆستی سوننه‌ له‌ عیراقدا دیارینه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


میدیای عیراقیی: هێشتا كاندید بۆ به‌رزترین پۆستی سوننه‌ له‌ عیراقدا دیارینه‌كراوه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی سوننه‌ و عیراق له‌هه‌وڵدابوون بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام هێشتا كاندید سوننه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌.

سایتی "حه‌ل نێت" له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێكهاته‌ی سوننه‌ی عیراق كه‌ له‌ئێستادا له‌رێگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسییه‌وه‌ په‌نا بۆ گوتاری سته‌می سه‌ر سوننه‌ ده‌بات و پێكهاته‌كه‌ی وه‌ك سته‌ملێكراو پیشانده‌دات، نه‌یتوانیوه‌ كاندیدێك له‌نێوان چوار كاندیدی پێشكه‌شكراودا بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته‌ عیراقییه‌، پێكهاته‌ی سوننه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ واده‌ی دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، كه‌چی هێشتا شپرزه‌ و لێكترازاو ده‌رده‌كه‌ون.

له‌ 14ی مانگی رابردوو دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسیدا له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی حه‌لبوسی له‌ به‌ره‌ی ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان