عیراقی

گفتوگۆی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گفتوگۆی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار ده‌ستیپێكرد
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستیی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ده‌ستیپێكرد.

ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ و رێوشوێنه‌كانی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پاشان هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌ پارێزگاكانی عیراقدا تاوتوێكرا. 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ئامانجی په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار ئه‌نجامدراوه‌.






Qaiwan
Qaiwan