گشتی

چەند خاڵێک بۆ خۆشبەختی ژیانی هاوسەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند خاڵێک بۆ خۆشبەختی ژیانی هاوسەران
 مەودا میدیا- رێباز حەسەن

بۆبەدەستهێنانی بەختەوەریی و خۆشبەختی نێوان هاوسەرەکان، پێویستە رێزگرتن لەنێوان هاوسەراندا هەبێت، هەموو هاوسەران لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی هاوسەریان لەسەر چەند خاڵێک رێکبکەون کە پەیوەندییان هەیە بەژیانیانەوە، ئەوانیش

1- پێش چونەژوورەوە پێویستە لە دەرگا بدرێت.

2- پێش چوونەژوورەوە سڵاوێکی گەرم بکە لە خێزانت.

3- پێویستە پیاو لە داواکاریی و پێداویستی رۆژانەی خێزانەکەی بپرسێت کە چییان پێویستە.

4- هەرکاتێک کەسێکتان هەڵەی بەرانبەر ئەوی دیکە کرد پێویستە داوای لێبوردنی لێبکەیت.

5.- لەکاتی گفتوگۆکردن باسی ئەو بابەتانە بکە زیاتر پەیوەندیی بە ژیانی خۆتانەوە هەیە نەک بابەتانێک بکەنە کێشە کە پەیوەندیی بە ژیانتانەوە نییە.

6- لەکاتی نان خواردنی ژەمەکاندا دەستخۆشی لە هاوسەرەکەت بکه بۆ دروستکردنی خواردنەکەی.

7- کاتێک میوانتان هەبوو خواردنەکەت بە دڵ نەبوو لەبەرچاوی میوانەکە باسی خراپی خواردنەکە مەکە.

8- کاتێک یەکێکتان دڵی خۆشبوو بائەویترتان بە هەمان شێووە دڵ خۆشی خۆی دەربڕێت.

9- کارەکان دابەش بکه لەنێوانتاندا، داوای یارمەتی لەیەکتر بکەن بۆ زیاتر دروستبوونی خۆشەویستی و میهرەبانی.

10- هاوسەرەکەت بەچ ناوێکەوە پێی خۆشە بەوناوە یان نازناوە بانگی بکه.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فارسی خانوادە 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە