عیراقی

بڕیاری سودانی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری سودانی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دینار
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیی و هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عیراق، حكومه‌تی به‌غدا بڕیارێكی ده‌ركرد له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دینار به‌هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ توركیا.

سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كه‌ بۆ میدیای عیراقیی ئاشكرایكردووه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌كان به‌ دینار، بڕیاریداوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی عیراقیی توركیی بۆ پشتیوانییكردن و په‌ره‌دان به‌ مامه‌ڵه‌كردنی به‌ دیناری عیراقییه‌وه‌. 

لیژنه‌ی عیراقیی توركیی بازرگانیی و هاوبه‌شیی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵات رێكده‌خات و پشتیوانیی له‌ بازرگانه‌ عیراقییه‌كان ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دیناره‌وه‌ له‌بری دۆلار.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، واده‌ی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عیراق دژی دۆلار و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار نزیكبووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان