عیراقی
عیراق.. مه‌رگێكی كاره‌ساتاوی له پارێزگای دیوانییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، كه‌سێك كه ماوه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگیرانه‌یه‌كه‌وه سوتێنرا، ئه‌مڕۆ گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه دانیشتووی پارێزگای دیوانییه له باشووری عیراق، 25 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له‌لایه‌ن ده‌زگیرانه‌كه‌یه‌وه سوتێنرا و پاش 25 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی و رێژه‌ی زۆریی سوتانه‌وه، گیانیله‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه ئه‌منیی و ره‌سمییه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری سوتاندنی ئه‌و هاوڵاتیه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ده‌زگیرانی كه‌سی سوتێنراو، به‌بیانووی پێدانی دیاریی، داوای راگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێكردووه، چاوه‌كانی به‌ستووه و پاشان سوتاندوویه‌تی.
هه‌واڵه‌كه ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیای عیراقییدا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی رای گشتیی عیراقیی ئیدانه‌كرا.