عیراقی
پیاوێک هاوسەر و منداڵەکانی دەسوتێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای هەواڵگری تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە شاری بەغدا، كەسێكیان دەستگیركرد كە ئاگری لە هەرسێ منداڵ و ژنەكەی بەرداوە.
دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زانیاریان پێگەیشت كە ماڵێك لە كەرخی شاری بەغدا ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە ژنێك و هەرسێ منداڵەكەی سووتاون و زیانی زۆر بەر جەستەیان كەوتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بەدواداچوونی رووداوەكە، دەركەوت كە پیاوی ماڵەکە ئەو کارەی کردووە، راشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی، تۆمەتبارەكە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
س.ر