عیراقی
وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگێک ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی 11ی 2023ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەبێت، داهاتی مانگی رابردو نزیكه‌ی 9 ملیار دۆلار بووه.
لە راپۆرتێک‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگەیاند "بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی 11ی 2023 گه‌یشته 102 ملیۆن و 975 هه‌زار و 782 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی هه‌شت ملیار و 481 ملیۆن و 558 دۆلار بووه".

لە راپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتی عیراقدا روونکراوەتەوە، بە رێژەیی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 82 دۆلار و 36 سەنت فرۆشراوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكراشیكردووه، كۆی به‌رهه‌می هه‌نارده‌كراوی عیراق له‌لایه‌ن 33 كۆمپانیای جیهانییه‌وه كڕدراون، له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره و خور زوبێر، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كۆگای مۆدێرنی كه‌ركوك و گه‌یاره‌وه به‌تانكه‌ر هه‌نارده‌كراوه.
س.ر
س.ر