عیراقی

شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له‌ عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له‌ عیراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌ عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ عیراق له‌ رۆژانی داهاتوودا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی بارانبارین ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات  و تا به‌یان هه‌ینی به‌رده‌وامیی ده‌بێت. 

محه‌مه‌د عه‌لی، كه‌شناسیی عیراق رایگه‌یاند، به‌شه‌كانی ناوه‌راست و خۆرئاوا و باشووری عیراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی بارانبارین ده‌بێته‌وه‌ و كه‌شێكی باراناویی دروستده‌بێت له‌گه‌ڵ بای باكووری سارد كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی تری عیراق هه‌ڵده‌كات بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌.

ئه‌و كه‌شناسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و بارانبارینه‌ی روو له‌ عیراق ده‌كات، ئاسته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی تری عیراق، كه‌م ده‌بێت، له‌ ئه‌نبار و نه‌جه‌ف و سه‌ماوه‌ بارانه‌كه‌ به‌خوڕ ده‌بێت به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی تری ناوه‌راست و باشوور بارانێكی كه‌م ده‌بارێت

محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ وه‌رزی زستان له‌ عیراق ده‌ستیپێكردووه‌ و بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان