عیراقی

به‌غدا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ هاته‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ هاته‌ده‌نگ
مه‌ودا میدیا - 

چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشی درۆنیی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئیدانه‌ی ده‌كات و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كاركردن بۆ نه‌هێشتنی گرووچه‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌. 

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: حكومه‌تی به‌غدا كار ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ ده‌كات كه‌ ئاسایش و ئارامیی عیراق ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و هاوكات عیراق كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرووچه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌و بنكانه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج كه‌ راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی تێدایه‌.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ هێرشی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر تیرۆرستییه‌، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانج. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال