عیراقی
نەخشەرێگەیەک بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکانی عیراق ئامادەدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی ئاشکراکرد، کە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
موعین کازمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی لێدوانێکیدا رایگەیاند "بەو پێیەی دەرکەوتووە چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە 50%ی کورسییەکانی ئەنجومەنەکانی ناوەڕاست و باشووری بەدەستهێناوە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکە دەست بەگفتوگۆ دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان".
ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی سەرقاڵی ئامادەکردنی نەخشەڕێگەیەکە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو نەخشەڕێگەیە میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دابنێت".
هەروەها رایگەیاندووە "ئامانجی چوارچێوەکە پێکهێنانی حکومەتی کاریگەرە لە پارێزگاکان بۆ ئەوەی ئەو حکومەتە خۆجێییانە ببنە پاڵپشتی هەنگاوەکانی حکومەتی ناوەندی و جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری، کە لایەنەکان لەسەری رێککەوتوون".
س.ر