عیراقی
ته‌رمی دوو هاوڵاتییه كوه‌یتییه‌كه به سوتێنراویی له عیراق دۆزرانه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتییه كوه‌یتییه‌یان سوتێنراویی له خۆرئاوای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دۆزیه‌وه، كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و راوكردن روویان له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له عیراق كردبوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق وێنه‌ی دوو هاوڵاتییه كوه‌یتییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به‌ته‌واوی سوتێنران و له بیابانێكی خۆرئاوای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا به‌جێهێڵراون.
دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه كردبوو و پێی راگه‌یاندبوو كه دوو هاوڵاتیی كوه‌یتیی له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌كاتی گه‌شت و راوكردندا دیارنه‌ماون و داواده‌كه‌ن چاره‌نووسیان دیاری بكه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند، ئه‌و دوو هاوڵاتییه كوه‌یتییه سه‌ردانی بیابانه‌كانی ئه‌نباریان كردووه، به‌مه‌به‌ستی راوكردن و پاشان ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداریی بوونه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی تری كوه‌یتدا نه‌ماوه، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ردانیان كردووه، هێشتا گرووپی چه‌كداریی سه‌ر به داعش تیایاندا خۆیان حه‌شارداوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له وه‌ڵامی كوه‌یتدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه عیراق سووره له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی كوه‌یتیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.