عیراقی

سودانی نرخی گه‌شتی یارییه‌كانی ئاسیای بۆ عیراقییه‌كان كه‌مكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی نرخی گه‌شتی یارییه‌كانی ئاسیای بۆ عیراقییه‌كان كه‌مكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوه‌ بڕی كرێی گه‌شت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی عیراق كه‌مبكاته‌وه‌ كه‌ به‌نیازن سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ر بكه‌ن بۆ بینینی یارییه‌كانی ئاسیا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق كردووه‌ و تێیدا داوایكردووه‌، نرخی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیه‌ عیراقییانه‌ دابشكێنێت كه‌ به‌نیازن له‌ یارییه‌كانی ئاسیا كه‌ مانگی داهاتوو له‌ قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، ئاماده‌بن. 

هاوكات محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد، له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری قه‌ته‌ری گفتوگۆ بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئاسانكاریی بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عیراق. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان