عیراقی
سوننەکان لە ململانێدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت دەبێت سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلابکەنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات دواخستنی دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی هەبووە.
کاروان عەلی یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "من پێموایە لە پاش پرۆسەی هەڵبژاردنی ساڵی 2005وە نووسینەوەی دەستوور و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەرکەوتەی سوننەکانە، لەئێستاشدا دەبێت لایەن و پێکهاتە سوننەکان لەناوخۆیاندا کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "دواخستنی هەڵبژادنی سەرۆکی پەرلەمان کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی و کۆی پرۆسەکە دروستکردووە و ئەگەر هات و لایەنە سوننەکان نەیانتوانی ئەو پۆستە یەکلابکەنەوە، ئەوا دەبێت لە دانیشتنی پەرلەماندا بەدەنگدان یەکلابکرێتەوە".
پێشتر بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی عیراق محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەئێستادا یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە ماوەتەوە و نازانرێیت بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوەو کێ ئەوپۆستە وەردەگرێت.
س،ر